بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باراندەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەر نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ 3-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە سەرەتای رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبێتەوە.