توێژەران: سیستمی خۆراکیی تەندروست ئازاری درێژخایەن کەمدەکاتەوە

توێژەرانی زانکۆی باشووری ئوسترالیا دەڵێن، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست دەتوانێت ئازاری درێژخایەن کەمبکاتەوە.

توێژەران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری درێژخایەن دەناڵێنن کەسانی قەڵەون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خۆراک هۆکارێکی مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر رادەی ئازاری درێژخایەن دەبێت.

توێژەران داتای 654 بەشداربوویان لە نەوەی جیاواز شیکردەوە، بۆیان دەرکەوت کە زۆر خواردنی هەندێک خۆراک پەیوەندییەکی نزیکی بە کەمکردنەوەی ئازارەوە هەیە، بەتایبەتی لە خانماندا.

هاوکات، کێشی بەشداربووانی توێژینەوەکە رۆڵێکی بەرچاوی نەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خۆراکی تەندروست، لەوانە سەوزە، میوە، دانەوێڵە، گۆشتی بێ چەوری، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایەن بەبێ گوێدانە کێش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستمی خۆراكیی كیتۆ دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجە ببێتەوە؟

تیمێكی زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا كاریگەریی رۆڵی سیستمی كیتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ئاشكرادەكەن، دۆزینەوەیەكی سەرنجڕاكێشیش بەدەستدەهێنن. زانایان ئاشكرایانكرد كە…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share