لەبارەی مووچەی ساڵی داهاتووەوە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت.

مستەفا کرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بودجەی گشتیی عێراق بودجەیەکی سێ ساڵییە، واتە کارکردن پێی لەماوەی ئەو سێ ساڵەی کە دیاریکراوە بەردەوامدەبێت، گەرچی هەمواری بڕگەیەکی یاساکە کە تایبەتە بە خەرجی کردارەکی دواکەوتبێت.

وتیشی، دابەشکردنی مووچە بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەو پرۆژانەی دەستیانپێکراوە کارکردن تێیاندا بەردەوام دەبێت، بەڵام ناتوانرێت دەست بە پرۆژەی نوێ بکرێت هەتا ئەو کاتەی هەموارەکە پەسەنددەکرێت.

هەرچەندە بڕیاربوو پێش کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای بودجە پەسەندبکرێت، بەڵام نەتوانرا و بۆ دوای پشوو دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن دادگا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران بدات

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، نامەیەك بۆ دادگای فیدراڵیی عێراق نێردراوە و هەموو ئەگەرەكان بەو…
Total
0
Share