كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەكو دوای پشووەكانی جەژن دواخران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەكو دوای پشووەكانی جەژن دواخران.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا بۆ دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان.

راشیگەیاند، تا ئەو كاتەی دەنگ بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share