کارەبای نیشتمانی لە هەرێم کوژایەوە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کارەبای نیشتمانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە و تا ئێستا هەڵنەکراوەتەوە.

ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 4:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کارەبای نیشتمانی لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم کوژاوەتەوە.

تا ئێستا وەزارەتی کارەبای هەرێم هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری کوژانەوەی کارەبا بڵاونەکردووەتەوە.

بڕانی کارەبای نیشتمانیی کێشەی بۆ زۆرێک لە دامەزراوە و شوێنە گشتییەکان دروستکردووە و هەر بەو هۆیەوە بازاڕی دۆلار لە شاری سلێمانی بەرووی هاوڵاتییاندا داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share