بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە شاری سلێمانی روویدا و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکرا.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.3 پلە بە پێوەری رێختەر، لە قوڵایی 12 کیلۆمەتر لە نزیک ناوچەکانی سیتەک روویداوە.
بومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.