بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم ڕایگەیاند، تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاوڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكومەت كرد.

باسی لەوەشكردووە، ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون.

بۆیە وەزارەتەكە دەڵێت، پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر کەسێک ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، بەهەمان رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچە لە…
Total
0
Share