ساردیی پێیەکان دەکرێت نیشانەیەکی مەترسیداربێت؟

هەرچەندە ساردیی پێیەکان دۆخێکی باوە و بەزۆری نابێتە هۆی نیگەرانی، بەو پێیەی هۆکاری سەرەکیی زۆرجار کەشوهەوای ساردە، بەڵام لە هەندێک دۆخدا رەنگە نیشانەی کێشەی تەندروستیی بێت.

شارەزایان باس لەوەدەکەن، رێژەی بەرزی کۆلیسترۆڵ رەنگە هۆکاری ساردبوونی پێیەکان بێت، ئەوەش کێشەیەکی تەندروستیی جدییە.

بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵ بە بکوژی بێدەنگ ناوی دەبرێت، دەگمەنە زوو نیشانەکانی دەستنیشان بکرێت و دەتوانێت بۆ ساڵانێک بەبێ دەستنیشانکردن بمێنێتەوە یان تەنانەت دەربکەوێت دوای ئەوەی ببێتە هۆی ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی دیکە.

رەنگە ساردی پێیەکانت لە ئەنجامی خراپی سوڕی خوێنەوە بێت ئەوەش بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان کە  بەهۆی بەرزی کۆلیسترۆڵەوە دروستدەبێت.

ئەم نەخۆشییە بە رەقبوونی خوێنبەرەکان ناسراوە، دەتوانێت خوێنبەرەکان تەسکبکاتەوە یان رێگریی بکات لە جوڵەی لێشاوی خوێن و دەبێتە هۆی ساردبوونی پێیەکان.

کاتێک ئەو خوێنەی بۆ شانەکانی قاچ و پاژنە و پێیەکان دەچێت بەس نەبێت، ئەو کاتە کێسە بۆ بەدەستهێنانی ئۆکسجین و ماددە خۆراکییە پێویستییەکان دروستدەبێت، ئەمەش دەتوانێت کۆمەڵێک نیشانەی لێبکەوێتەوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە.

جگە لەوەش خراپی سوڕی خوێن ئەگەری تووشبوون بە گرفتی تەندروستیی گەورە زیاددەکات، وەک جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

بابەتی پێشتر

ترەمپ دەنگۆیەك دەربارەی میلانیا رەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

مالیکی: ترسمان لە مەترسییەکانی دەوروبەری عێراق هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share