ژمارەیەک ئاوارە لە کەمپی دیبەگەی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ ناوچە رەسەنەکانیان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 111 ئاوارە لە کەمپی دیبەگەوە گەڕێندرانەوە بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان لە سنووری نەینەوا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی و ئیدارە خۆجێیەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

حکومەتی عێراق، هاوکاری دارایی و فریاگوزاریی بۆ ئەو ئاوارانە دابیندەکات کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share