لە بەردەم مزگەوتێک لە هەولێر کەسێک کوژرا

بە گوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، دوای نوێژی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، پیاوێک لەبەردەم مزگەوتێکی گەڕەکی بنەسڵاوە لە هەولێر کوژرا.

هەر بە گوێرەی قسەی سەرچاوەیەک کە هەواڵەکەی بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردووەتەوە، هاوڵاتییەکە دوای ئەوەی لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژراوە و ئەو کەسەی تەقەی کردووە هەڵاتووە.

باس لەوە دەکرێت ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی لە سەروو 60 ساڵەوە بووە و خەڵکی گوندی کانی بزرە بووە و پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییە بووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی…
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share