داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 10 ملیار دینار بووە

بە گوێرەی داتاکانی سایتی شەفافییەت بۆ داهات، لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، داهاتی هەفتەی رابردوو 9 ملیار و 989 ملیۆن و 32 هەزار و 900 دینار بووە.

بە گوێرەی ئامارەکان داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەمتربووە، بە جۆرێک 474 ملیۆن دینار کەمی کردووە لە کاتێکدا هەفتەی رابردوودا 10 ملیار و 463 ملیۆن و 145 هەزار و 803 دینار بووە.

بەگوێرەی داتاكانی وێبسایتی شەفافییەت، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، کەمتر لە 1 ترلیۆن دینارە و بەراورد بە ساڵی 2023 داهاتی سلێمانی کەمی کردووە کە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار بووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە سایتی شەفافییەت بڵاوی كردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2024 ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 863 ملیار و 595 ملیۆن و 666 هەزار و 691 دینار، كە بەشێوەی نەختینە رێژەی 86٪ و چەك 12٪ و مقاصەش 4٪ بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە داهاتی ساڵی 2023ی سلێمانی بریتی بووە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، کەبەو پێیەش بەراورد بە ساڵی 2024 داهاتەکە بە بڕی 310 ملیار دینار زیاتر بووە.

بابەتی پێشتر

پەیامی مەزڵوم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان چی بوو؟

بابەتی دواتر

باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پشووی رۆژانی جەژنی قوربان لە 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 1ی تەمموزی مانگی داهاتووە”. بەپێی…
Total
0
Share