چەند سەرچاوەیەک: لەم نزیکانەدا مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق

بە گوێرەی قسەی چەند سەرچاوەیەک، لەماوەیەکی نزیکدا جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بە یاوەریی وەفدێکی ئەمریکی و فەڕەنسی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی سوریا کۆدەبێتەوە.

مەزڵوم عەبدی بە سەرۆکایەتیی وفدی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) سەردانی دیمەشق دەکات و ئەم سەردانە هەوڵێکی دیبلۆماسی و سیاسی دەبێت لەپێناو مامەڵەکردن لە بارودۆخە نوێیەکانی ناوچەکە.

بابەتی سەرەکیی وەفدەکە، مامەڵەکردنی ئیدارەی خۆسەر و وتوێژەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا و پرسەکانی ئاسایش و سەقامیگیری ئەو ناوچانە دەبێت کە لە ژێر دەسەڵاتی هێـ.ـزەکانی سـ.ـوریای دیموکرات دان.

لەلایەن چاودێرانی سیاسیی و سەربازییەوە وا خوێندنەوە بۆ ئەم سەردانە دەکرێت، کە سەردانێکی مێژوویی و گرنگ دەبێت بۆ جێگیرکردنی خۆسەری دیموکراتی و هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دەستووری نوێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share