راوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم: وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 كراوە

راوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 كراوە و دەشڵێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین كە تەمویل بكرێین و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بكرێت.

رێباز عەباس، راوێژكار و ئەندامی تیمی تەكینكیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردراوە و بە بەراورد بە عێراق لیستی مووچەی هەرێم گشتگیرتر بووە و لیستەكان دروستبوون.

وتیشی، “لە چەند مانگی رابردوو دوای پێدانی روونكردنەوە بە بەغداد پارەی تەواوكاریی مووچەی نارد و لە ئێستاشدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 كراوە و چاوەڕوانین كە تەمویل بكرێین و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بكرێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ وەرگرتنی زەوی داواکاریی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

بابەتی دواتر

داهاتی هۆتێلەکانی ئیماڕات مانگانە ملیارێک دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share