خوێندن لە سوریا دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی حکومەتی کاتیی سوریا رایگەیاند، لە سەرانسەری وڵات لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

محەمەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی رزگاریی سوریا رایگەیاند ناوەندەکانی خوێندن بە خوێندنگە و زانکۆکانەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، گرنگیی ئەم قۆناغە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشە لە هەموو شارەکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هەموو دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی خۆسەر بڕیاریدا ئاڵای نوێی سوریا لە دامەزراوەکانی هەڵبکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share