کەشناسیی هەرێم: لە ئێوارەوە باران دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان هەور دەبێت، نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share