بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بە ئامادەبوونی لیژنەی دابەشکردنی زەوی، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا.

باس لەوەش دەکات، هەروەها گفتوگۆکرا دەربارەی دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی ئێستا هەن لە پرۆسەکەدا، ئەوەش بەهۆی زۆریی داواکاریی فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەکانی دەرەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر لە میانەی کۆنوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر سەرجەمی ئەو وەزارەتانەی کە ناوی فەرمانبەرانیان نەگەڕاوەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە هەر کات نووسراوی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی (تۆمارکردنی خانووبەرەی یەک و دوو و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان) گەڕانەوە کە لە لایەن خۆیانەوە تەواودەکرێت و هەر کاتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کرا کاری یاساییان بۆ ئەنجامدەدرێت و بەزووترین کات زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی…
Total
0
Share