لە عەلوەی سلێمانی دەستبەسەر بڕێک فاسۆلیادا گیرا ‏

عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی

لە بازاڕی سەوزە و میوەی شاری سلێمانی “عەلوە” دەستبەسەر بڕێک فاسۆلیای ‏تەڕدا گیرا کە پێکهاتەکەی ژەهراوی بووە.‏

زرنگ محەمەد بەرێوەبەری کارگێڕی کوالێتی کۆنتڕۆڵی عەلوەی سلێمانی لەلێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “دەستبەسەر نزیکەی ‌‎70‌‏ تۆن لە ‏فاسۆلیای تەڕدا گیراوە کە ژەهراوی بوون و بە رێژەیەکی زۆر ماددەی نیترات لە ‏پێکهاتەکەیدا هەبووە”.‏

وتیشی، ماددەی نیترات بەشێوەیەکی ئاسایی پێویستە لەناو خۆراکدا لە نێوان سفر ‏بۆ ‌‎30‌‏ ملیگرام بێت، بەڵام لەم فاسۆلیایەدا زیاتر لە دوو هەزار میلیگرامە.‏

ئاماژەی بەوەشدا، لە خاڵە سنورییەکاندا تەنها پشکنینی فیزیایی بۆ سەوزە و ‏خۆراکەکان دەکرێت وەک تام و بۆن و رەنگ، بەڵام پشکنینی کیمیایی بۆ ‏بەرهەمەکان ناکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی تێپەڕینی بەرهەمەکە بۆ ناو بازاڕی ‏سەوزە و میوە.‏

وتیشی، هیوادارم بەشێوەیەکی کاتی هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی فاسۆلیای تەڕ ‏دووربکەونەوە تا رێکاری پێویست ئەنجامدەدرێت، چونکە ئەو فاسۆلیایەی ئێستا ‏لە بازاڕدا بوونی هەیە، لە عەلوەی سلێمانییەوە دابەشنەکراوە.‏

بابەتی پێشتر

بەهای لیرەی سوری بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی وادەی دابەشكردنی مووچە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share