ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چیایە

رێكەوتی ‎11‎ی ‎12‎ی هەموو ساڵێك، بە رۆژی جیهانیی چیا ناسراوە، لە کۆنەوە تاوەکو ‏ئێستا چیا چیرۆکی جۆراوجۆری لەگەڵ نەتەوەی کورددا هەبووە، دیارترینیان ناوبردنیەتی بە تاکە ‏دۆستی کورد، لە سەرانسەری جیهاندا “چیا” بەدەرلەوەی ‏هەڵکەوتەیەکی سروشتی سەرنجراکێشی هەیە، لە رووی سیاسی و ئابوریشەوە خاوەن ‏گرنگییەکی بەرچاوە.‏

چیاکان بەهۆی دیاردە ‏جیۆلۆجییەکان و گۆڕانکارییە سروشتییەکانەوە، بە تێپەڕبوونی کات قۆناغ بە قۆناغ ‏دروستبوون.‏

چیاکان لەگەڵ ئەوەی دیمەنێکی سەرنجراکێش و ناوازە بە سروشتی ناوچەکە ‏دەبەخشن و دەبنە کۆکەرەوەی هەزاران گەشتیاری جۆراوجۆر، هاوکات هەڵگری ‏چەندین تایبەتمەندیی دیکەشن.

نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی شۆڕشگێر و ئازادیخواز، لە چەند دەیەی رابردوودا، ‏هەمیشە بۆ رووبەرووبوونەوەی زوڵم و ستەم و رژێمە دیکتاتۆرەکان، پەنای بۆ چیاکان ‏بردوە و کردوونی بە لانکەی دروستبوونی چەندین داستانی شۆرشگێڕی و ‏سەرکەوتنی سیاسی، هەربۆیە زۆرجار دەوترێت “چیاکان تاکە دۆستی کوردن”.‏

بەپێی نوێترین ئامار و زانیاری، زیاتر لە یەک ملیۆن و ‌‎187‌‏ هەزار چیا لە جیهاندا ‏بوونیان هەیە، کە زۆرترین ژمارەیان دەکەوێتە وڵاتی بۆتان لە کیشوەری ئاسیا، کە ‏زیاتر لە ‌‎10‌‏ هەزار چیای تێدایە.‏

چیاکان، بایەخی ئابوریی گرنگییان هەیە، دەبنە هۆی راکێشانی هەزاران گەشتیار لە ‏سەرانسەری جیهاندا، چیای ئێڤەرێست خاوەنی بەرزترین لوتکەیە لە جیهاندا کە ‏بەرزییەکەی زیاتر لە هەشت هەزار و ‌‎800‌‏ مەترە، لە هەرێمی کوردستانیش ‏چەندین چیای سەرنجراکێش بوونی هەیە، کە بەرزترینیان چیای هەڵگوردە بە ‏بەرزی سێ هەزار و ‌‎607‌‏ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە.‏

بابەتی پێشتر

بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

نرخی زێر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share