مەزڵوم عەبدی: بە نێوەندگیریی ئەمریكا گەیشتووینەتە رێككەوتنی ئاگربەست

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، بە نێوەندگیریی ئەمریكا گەیشتووینەتە رێككەوتنی ئاگربەست.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە کاتێکدا بەرخۆدانی شـەڕڤانانمان بۆ وەستاندنی فراوانبوونی هێرشەکان لە رۆژئاوای فوراتەوە بەردەوامە، بە نێوەندگیریی ئەمەریکا لە منبج – لەپێناو پاراستنی خەڵکی سڤیل گەیشتووینەتە رێککەوتنی ئاگربەست.

دەشڵێت، هێزەکانمان کە لە 27ی نۆڤەمبەرەوە بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە، بە زووترین کات لە منبج دووردەخەینەوە. ئامانجمان ئەوەیە لە سەرانسەری سووریا چەکەکان بێدەنگ بکرێن و لەپێناو داهاتووی وڵات بچینە پڕۆسەیەکی سیاسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوان، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی…
Total
0
Share