زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆیان دەرکەوتووە کە گۆشتی چەور، کەرە و پسکیت ئەو خۆراکانەن کە رێژەیەکی زۆر چەوریی تێریان تێدایە و زیان بە جگەر دەگەیەنن بەو پێیەی رێژەی کۆلیسترۆڵی لەش بەرزدەکەنەوە.
گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی (BMJ) باس لەوە دەکات کە زانایان لە مێژە سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵی زیادە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەنرێت، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ.
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بڕیاریاندا توێژینەوەیەک ئەنجامبدەن بۆئەوەی بزانن کام خۆراک زۆرترین مەترسی هەیە بۆ تەندروستی.
بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە داوایان لە کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش کرد ئەو خۆراکانە بخۆن کە رێژەیەکی زۆر چەوریی تێریان تێدایە لەوانە، گۆشتی چەور، کەرە، پسکیت و خۆراکی هاوشێوە.
دوای سێ هەفتە، توێژەران ئاستی بەرزی کۆلیسترۆڵیان لە خوێنی ئەو گروپەدا دۆزییەوە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیی جگەر کە بەشدارە لە دروستبوونی کێشە لە بۆرییەکانی خوێن.
ئەوەی سەرنجی توێژەرانی راکیشاوە ئەوەبووە کە کێشی جەستەی بەشداربووان نەگۆڕاوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەخۆشیی جگەر لەو کەسانەشدا روودەدات کە کێشیان ئاساییە.
سەبارەت بە گروپی کۆنتڕۆڵ کە ئەو خۆراکانەیان خوارد کە دەوڵەمەندن بە چەوریی نەتێر کە لە ماسی و ئەڤۆگادۆدا هەیە، توێژەران تێبینی باشتربوونی رێژەی کۆلیسترۆڵ و دۆخی جگەریان کردووە.