سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەسەركردەوە

بە مەبەستی زانینی ئاستی كاركردن و بەرەوپێشچوون لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراو بە شاڕێی بابان، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەو بارەیەوە ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەسەركردەوە و كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆكی شارەوانی و سەرپەرشتیاری شەقامی 100 مەتری و لێپرسراوی بەشەكانی پڕۆژەكان نەخشەسازی و دیزاین، ئەندازیارانی پڕۆژەكە و بەڕێوەبەری كارگێڕیی كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین قۆناغەكانی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە تاوتوێكرا، دواتر بەدواداچوون بۆ گرفتەكان كرا و سەرنج و پێشنیارەكان بەئاڕاستەی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و خێراكردن لە جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی پڕۆژەكەخرانەڕوو.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، بەیەكێك لە ستراتیژیترین پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دادەنرێت لەبواری ڕێگاوباندا، بە تەواوبوونیشی خزمەتێكی بەرچاو بە شۆفێران دەكات و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سەنتەری شاری سلێمانیی كەمدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
Total
0
Share