پۆلیسی هەولێر: باندێکی ڕفاندنی هاوڵاتییان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، باندێکی ڕفاندنی هاوڵاتییانی دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، باندەکە لە ڕێگەی “بەکارهێنانی كچ” بە فێڵ کەسێکیان لەسەر یاری پەبجی ڕفاندبوو.

پۆلیسی هەولێر بڵاویشیکردەوە، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share