ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک یاسا و رێسایی بنچینەیین وەک مافە سەرەکییەکانی مرۆڤ لە جیهاندا دیاریکراون کە نابێت ببەزێندرێن و بگۆڕدرێن و دەستکاری بکرێن و  هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازیی رەگەزی، ئاینی، تەمەن، رەنگ هاوتان و هیچ جیاوازییەکیان نییە.

رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە 10ی کانوونی دووەمدا یادی دەکرێتەوە کە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی لە ساڵی 1948 پەسەندی کردووە و یەکێکە لە بەڵگەنامە وەرگێڕدراوەکانی جیهان و بە زیاتر لە 500 زمان بەردەستە.

مافەکانی مرۆڤ تێھەڵکێشی ھەموو ئەو بەند و یاسایانە کراون کە حکومەتەکان دایدەڕێژن لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مافەکانی داڕشتووە و رێکیخستوون تاوەکو پارێزگارییان لێ بکات و ھەڵوێست بنوێنێت و لە کاتی پێویستدا پێداچوونەوەیان بۆ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share