نەجمەدین محەمەد: تەوتینی مووچە لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە بێت

مامۆستایەکی ناڕازی رایدەگەیەنێت، مامۆستایان بۆ یەك مووچە بایكۆتیان نەكردووە و دەشڵێت، “پێویستە مووچەی مووچەخۆران لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”.

نەجمەدین محەمەد، مامۆستای ناڕازی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران زۆرخراپە و مامۆستا بۆ یەك مووچە بایكۆتی نەكردووە، بەڵكو بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12یە.

راشیگەیاند، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت و بایكۆت ئەو بژاردەیە كە دەسەڵات چەسپاندوویەتی و مامۆستایان ناچارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو…
Total
0
Share