دیپای: من و عەوار دەمانەوێت پەیوەندی بە سێ باشترینەکەی جیهانەوە بکەین

مێمفیس دیپای و حوسام عەوار لە لیۆن بەردەوام نابن و بڕیاریانداوە پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەترەوە بکەن

هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن، مێمفس دیپای لە خولی فەرەنسا بەردەوام نابێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەترەوە بکات.

لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 20ی خولی فەرەنسا، لیۆن بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرانبەر میتز دۆڕاندنی تۆمارکرد، لەدوای یارییەکە مێمفێس دیپای بە کەناڵ پلەسی فەرەنسی ڕاگەیاند، ” من و حوسام عەوار دەزانین کە لە یانەیەکی گەورە یاریدەکەین، بەڵام دەمانەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە سێ گەورەترین یانەکانی جیهانەوە بکەین، کەی ئەم هەنگاوەمان نا ئینجا دەبینیت حوسامی هاوڕێم 10 هێندەی ئێستا باشتر دەردەکەوێت، ئەم بابەتە بۆ منیش هەمان شتە”.

دیپای لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات، لە ئێستادا کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا ڕێگەنادەن بۆندەکەی واژووبکرێت، ئەوەش دەرگای بەڕووی یاریزانەکەدا کردووەتەوە ڕوو لە یانەیەکی گەورەی دیکە بکات، بەڵام ناوبراو تەنها بە “سێ باشترینەکەی جیهان” ناویبردوون و ئامادەنەبووە ناوی هیچ یانەیەکی دیکە ئاشکرابکات.

دیپای سێ یانە بە گەورەترین ناودەبات و ناوی یانەکانیش ئاشکراناکات

هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی، لە میرکاتۆی زستاندا (ئێستا دەستیپێکردووە) نرخی بۆ پێنج ملیۆن یورۆ دابەزیوە و هەر یانەیەکی کڕیار دەتوانێت بەو نرخە دابینی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان به‌بردنه‌وه‌ له‌ کالیه‌ری گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی “سیریا ئه‌ی”

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وڵڤەرهامپتن لە کۆتا ساتەکاندا تۆتنهامی ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز یەکسانبوونی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد. وڵڤەرهامپتن…
Total
0
Share