نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە هۆکار دەزانرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 36 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.51% و گەیشتە 71 دۆلار و 48 سەنت.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی 38 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.57% و نرخی هەر بەرمیلێک 67 دۆلار و 58 سەنتە.

شارەزایانی ئابوری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کە رۆژی رابردوو گروپە چەکدارەکان ناچار بە هەڵاتنیان کرد و دەسەڵاتی 50 ساڵەی ئەسەد لە وڵاتەکەدا کۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
Total
0
Share