بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
Total
0
Share