ئەمساڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی، نزیکەی 17 هەزار دەرچووی دامەزراندووە.
سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنەکەیان لە سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو 25ی تشرینی دووەم، 16 هەزار و 965 دەرچووی دامەزراندووە.
وتیشی، ئەو کەسانەی دامەزراون هەڵگری بڕوانامەی پێشکەوتوو یان دەرچووە یەکەمەکان بوون، کە دوو یاسای ( 59 و 67)ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە.