بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆتاییدێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن وتەی ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆنی بڵاوکردووەتەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت و باسیلەوەکردووە، وڵاتەکەی پلانی بۆ گۆڕانکاریی لە هێزەکانی لە سوریا دانەناوە و لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزانن دۆخەکە بە کوێ دەگات.
ئاشکراشیکردووە، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتاییدێت، بەڵام نازاندرێت لە ئەگەری نەمانی دەسەڵاتەکەی بەرەو کوێ هەڵدێت.
لە 27 ی مانگی رابردووەوە سوریا شەڕێکی سەختی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریای بەخۆیەوە بینیوە، تا ئێستا گروپە چەکدارەکان توانیویانە پێشڕەوییەکی باش بکەن و زۆرینەی شارەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.