کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات لە بەغداد ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە پرسی سوریا.

ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغداد پێشوازیی لە بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا کرد و دوای کەمێکیس عەباسی عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عێراق و پاشان کۆبوونەوەکان لە بارەگەی وەزارەتی دەرەوە دەستیان پێکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان لەسەر دواین بەرەوپێشچوونەکانی دۆخی سوریا دەبێت، کە کاریگەریی بەرچاویی هەرێمییان هەیە لەسەر ناوچەکە.

عێراق و سوریا لەسەر ئەوە کۆکن هەماهەنگی بکەن بۆ رێگرتن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی کە ببێتە هۆی مەترسیی لەسەر ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share