پەرلەمانتارێك: پێویستە هەرێمی كوردستان خۆی كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، جگەلەو سێ 760 ملیار دینارە بەغداد بەنیاز نییە پارەی دیكە بۆ مووچە بنێرێت و پێویستە هەرێم خۆی كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 پڕبكاتەوە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەرلەمان باسی لەوە كردووە بەغداد تەنها سێ 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێرێت و ئامادەنییە مناقلە لە پشكی هەرێمی كوردستان بكات و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە زیادبكرێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەش كرد، “پێویستە هەرێمی كوردستان خۆی كورتهێنانی مووچەی مانگی 10 پڕبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

عەبدولواحید محەمەد: بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێویستە تەوتین دەستپێبكرێت

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share