وەزارەتی دارایی هەرێم لە سێشەممەی داهاتووەوە خەرجییەکان رادەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکی تایبەت بە راگرتنی ‏خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مووچە و پێشینە خەرجکراوەکانی مانگانە ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکی ‏تایبەتی بڵاوکردەوە کە تیایدا رایگەیاندوە، لە رێککەوتی ‌‎10/12/2024‌‏ەوە خەرجییەکانی ‏تایبەت بە دامەزراوەکان رادەگیرێت.‏

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئامانجییان لە راگرتنی خەرجییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ژمێرەکانە، ‏بێجگە لە کۆمەڵێک خەرجی وەک: مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێیەکانی ‏مانگانە و خواردن و دەرمان و خاوێنکردنەوە و تەمویلکردنی تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدان لە ‏پارێزگاکانی هەرێم ناگرێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

خولی یەکی مەشق و راهێنانی بنەڕەتی لە لیوای 713 کۆتاییهات

بابەتی دواتر

پێشبینیدەکرێت ئۆپیک بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2025 کەمبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share