بۆ بەدەستهێنانی نازناوێك محەمەد سەڵاح ركابەری پێنج یاریزان دەكات

كۆمەڵەی یاریزانانی پیشەگەری ئینگلیزی لیستی ناوی كاندیدانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی یاریزانی مانگی تشرینی دووەم لە پریمەرلیگ بڵاوكردەوە.

لیستەكە شەش یاریزان لەخۆدەگرێت كە بریتین لە محەمەد سەڵاح-ی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ، موسیس كاسیدۆ یاریزانی چێلسی، وملفرهامبتۆن ماتیۆس كونیا، جواو گۆمیز، جەیمس مادیسۆن-ی یاریزانی ناوەڕاستی تۆتنهام و جواو پیدرۆی هێرشبەری برایتۆن.

لەئێستادا لیڤەرپوڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی لە خولی نایابی ئینگلیزی گرتووە بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ و بە جیاوازیی 9 خاڵ لەگەڵ هەریەك لە ئارسیناڵ و چێڵسیی نزیكترین ركابەری.

مانگی رابردوو لیڤەرپوڵ سێ یاری لە خولی ئینگلیزیدا ئەنجامدا، محەمەد سەڵاح چوار گۆڵی تیایاندا تۆماركرد.

گرێبەستی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی تائێستا گەیشتبنە رێككەوتن دەربارەی نوێكردنەوەی.

بابەتی پێشتر

بڕیاردان لەسەر سکاڵای دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک دواخرا

بابەتی دواتر

پارێزەرانی کەیسەکەی: دۆسیەیەکی سەر کەیسەکەی شێروان شێروانی دیارنەماوە و سکاڵامان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بەگرنگییەوە لە پێدری دەڕوانێت و پێیوایە هاوشێوەی ئەندرێس ئینێستایە. دوای بردنەوەی ئەستێرەکانی ئازولگرانا…
Total
0
Share