سكاڵایەك لە دژی كۆمپانیای ئەپڵ تۆماردەكرێت

سكاڵایەكی یاسایی لە دژی كۆمپانیای ئەپڵ تۆماردەكرێت، كە تیایدا تۆمەتبار ‏دەكرێت بە بەكارهێنانی داتا و زانیاری كارمەندەكانی و ناچاركردنیان بە دانانی وێنە و ‏زانیارییە تایبەتەكانیان، كۆمپانیاكەش سەرجەم تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە.‏

بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانییەكان، كارمەندێكی پێشووی كۆمپانیای ئەپڵ سكاڵایەكی ‏یاسایی لە دژی كۆمپانیاكە تۆماردەكات و رایدەگەیەنێت كە داتاو زانیاری ‏كارمەندەكانی لە رێگای خزمەتگوزاريی ئاكڵاود ‏Icloud‏ ەوە بەكارهێناوە.‏

كارمەندەكە ناوی عەمار بەكتایە، ماوەی چوار ساڵ وەك كارمەندی كۆمپانیای ‏ئەپڵ كاری كردووە، دەشڵێت، “كۆمپانیاكە ئازادی كارمەندەكانی سنوورداركردوە و ‏كۆمەڵێك پرسیار و تەوەر لەسەر ژیانی كارمەندەكان دادەنێت وەك دانانی وێنە و ‏زانیاری تەندروستی و خێزانی كە پێشێلی ئازادییە كەسییەكان دەكات.‏

لای خۆشیەوە، ئەپڵ تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، كە ئامانجی ئەوان ‏تەنها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكی باشتربووە بە ئاستێكی پێشكەوتووتر و وردتر.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
Total
0
Share