سبەی سودانی لە پەرلەمان دەبێت

بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی لە خشتەی كارانامەی كۆبوونەوەكاندا سودانی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت و گفتوگۆی لەسەر دۆخی سوریا و ئاڵوزییەكان دەكرێت.

لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر ئاڵۆزییەكانی سوریا و ناوچەكە.

یەكێكی دیكە لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران بریتیە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2023- 2024 و 2025ی حكومەتی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share