كۆمپانیایەك ‌‎132‌‏ هەزار ئۆتۆمبێل لە بازارەكاندا دەكشێنێتەوە

بەهۆی دروستبوونی كێشەی كارەبایی و تەكنیكی لە ئۆتۆمبێلەكانیدا، كۆمپانیای ‏جەنەراڵ مۆتۆرسی ئەمریكی ‌‎132‌‏ هەزار ئۆتۆمبێل لە بازارەكانی جیهاندا ‏دەكشێنێتەوە.‏

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و رێگاوبانی ئەمریكا رایگەیاند، كۆمپانیای جەنەرال ‏مۆتۆرسی ئەمریكی، دوای بەرهەمهێنانی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئۆتۆمبێلی نوێ، ‏كێشەیەك لە ئۆتۆمبێلەكاندا دەدۆزێتەوە و بەوهۆیەوە ‌‎132‌‏ هەزار ئۆتۆمبێل لە ‏بازِارەكانی جیهاندا دەكشێنێتەوە.‏

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئۆتۆمبێلەكان كێشەی كارەباییان هەیە كە مەترسی دزەكردنی ئاو لە سەقفەكەیەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكان دروستدەكات و لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانرێت دەرگاكانی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكان ‏بەتەواوی دابخرێن و ئەمەش لایەنی سەلامەتییان كەمدەكاتەوە. ‏

هاوكات جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان بریتیبوون لە چیڤرۆلێت سێلڤێرادۆ مۆدێل ‌‎2024‌‏ و جی ئێم سی سیێرا مۆدێل ‌‎2024‌‏ كە لە ماوەی رابردوودا خرابوونەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share