بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی کەوتووە، پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق جگە لەو سێ 761 ملیار دینارەی رەوانەی هەرێمی دەکات بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ، بڕی 400 ملیار دیناری دیکەش رەوانە بکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە، لە بودجەی خودی هەرێمی کوردستانە بەڵام داوای موناقەلە کراوە، واتە گواستنەوەی بڕە پارەیەک لە بودجەی وەربەرهێنانەوە بۆ بودخەی بەکاربردن کە مووچە بەشێکە لێی بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە درووستدەبێت.
تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی، وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی تاوەکو ئێستا نە قایلبوون بە داواکە و نە رەتیشیان کردووەتەوە، بەڵکو بابەتەکە بڕیاری لەبارەوە نەدراوە و لە تاوتوێکردنیدان.
لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، ئەگەر تەیف سامی قایلببێت، جگە لە 761 ملیار دینار کە بۆ مووچە رەوانە کراوە، مانگانە 130 ملیار دیناری دیکەش دەنێرێت و بەو جۆرەش، نزیکەی 900 ملیار دینار لەبەردەستدا دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە، بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی دارایی هەرێم، حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دیناری مانگانەیە و بەو جۆرەش هێشتا کورتهێنان دەبێت، بۆ ئەو پرسە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی نییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
بافڵ تاڵەبانی: بە پەرۆشەوە لە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەڕوانین
بافڵ تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە ڕایگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا ئاسەواری ئەم برینە ساڕێژنەبووە بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، بریندارانی…
خوێندنی باڵای هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا و لە چەند…
رێكخراوێكی بواری ژینگە: چاوەڕوانی قڕکردنی درەختەکانی کوردستان بن
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی سەرما رێكخراوێكی بواری ژینگە حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە كەمتەرخەم ناودەبات و دەڵێت، “بەهۆی…
وتەبێژی یەکێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین رێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین رێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە…