لە هەولێر گروپی ڕاوچی کۆیلەکان دەستگیرکران

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە نازناوی راوچی کۆیلەکانیان لە خۆیان نابوو و تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، توانرا ئەندامانی گروپی راوچی کۆیلەکان دەستگیربکرێن کە هەستابوون بە ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە خانمان کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵكی قەزای سۆرانە و بە هاوکاریی پۆلیسی سۆران توانراوە دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات و عێراق ئێستا پێویستی بەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری…
Total
0
Share