ترەمپ هەڕەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ترەمپ دوای وێنەگرتنی وەك تۆمەتبار

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هۆشداری دەداتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەگەری ئازادنەکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان.

ترەمپ لە پێگەی Truth Social رایگەیاند، پێویستە بزووتنەوەی حەماس تا رۆژی 20 ی کانوونی دووەم و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم دیلە ئیسرائیلییەکان ئازادبکات، بە پێچەوانەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باجێکی قورس دەدات.

وتیشی، ئەو کەسانەی ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییانەیان ئەنجامداوە لە هەمووان زیاتر باجی ئەمە دەدات، بۆیە هەر ئێستا بارمتەکان ئازادبکەن.

ئەم هەڕەشانەی ترەمپ لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی عومەر نیوترا کە هەڵگری ناسنامەی هاوبەشی ئەمریکی ئیسرائیلییە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دێت بە تایبەت کە دەوترێت تەرمەکەشی بە بارمتە گیراوە.
جگە لەو هاوڵاتییە حەماس کوژرانی 33 دیکەی راگەیاند.

بابەتی پێشتر

هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان حەوت گوندیان لە سنووری دێرەزۆر کۆنترۆڵکرد

بابەتی دواتر

بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share