چوارچێوەی هەماهەنگی: ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و جەختیکردەوە، ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە.

شەوی رابردوو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نیگەرانن لە دۆخی سوریا و کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچەی گرنگ لەلایەن تیرۆرستانەوە، ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە لە رووی جوگرافییەوە هاوسنوورن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی حکومەت و ئەو ئامادەباشییانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو گیراونەتە بەر بەرزدەنرخێنین، داوا لە هاوڵاتییانی عێراق دەکەین گرنگی بە شەڕی دەروونی راگەیاندنەکان نەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share