ئامادەكاری بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەوت گوند لە رۆژهەڵاتی فورات دەكرێت

ئەنجومەنی سەربازیی دێرلزور ئامادەكاری دەكات بۆ پرۆسەیەكی سەربازی بۆ سەر حەوت گوند كە دەكەونە رۆژهەڵاتی فورات و لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە كۆنتڕۆڵكراون.

ئەنجومەنەكە گروپێكی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”یە، كە لە چەندین گروپی سەربازی پێكدێت و زۆرینەیان كوردن.

تۆڕی “سكای نیوز عەرەبی” بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی سەربازیی دێرلزور سەرۆكایەتیی پرۆسەكە دەكات لەژێر ناوی “شەڕی گەڕاندنەوە”.

گوندەكان بریتین لە (حسەینییە، ساڵحییە، حتلە، مرات، مەزڵوم، خشام و تابییە).

لە چوارشەممەی رابردووەوە بارگرژییەكی نوێ باكووری سوریای گرتووەتەوە، دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكان هێرشێكی بێ پێشینەیان بۆ سەر شاری حەلەب ئەنجامدا، سوپای سوریاش بە پاڵپشتیی هێزی فڕۆكەوانیی روسیا بەرپەرچیان دەدەنەوە.

لە ساڵی 2011-ەوە سوریا لە دۆخێكی ناسەقامگیر و ململانێی چەند لایەنەدایە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە نیو ملیۆن كەس كوژراون و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەكەشی ئاوارەی ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات بوون.

بابەتی پێشتر

سبەی لەم شوێنانە نەوت دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share