چەمچەماڵ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەركوك ــ سلێمانی (بانی مەقان) كچێكی بە نەتەوە عەرەب تەمەن 14 ساڵ بەسەختیی بریندرابوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیاندنی بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ و ئەنجامدانی هەموو فریاگوزارییەكان لەلایەن پزیشك و كارمەندانی سەنتەركەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار سلێمانی لە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share