قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو دادپەروەرانە خزمەت بكات

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، پێویستە حکومەتی داهاتوو بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت و دادپەروەرانە خزمەتی خەڵک بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێم كرد و، تیایدا باس لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان کرد و هیوای خواست لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

وتیشی، “هەرێمی کوردستان لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا بە قۆناغی زۆر قورسدا تێپەڕبووەوە و، پێویستە حکومەتی داهاتوو بە شێوەیەک پێکبهێنرێت کە بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت و دادپەروەرانە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات”.

هاوكات گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی. هەردوولا هیوایان خواست لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بە شێوەیەک مامەڵە بکەن سەقامگیریی عێراق و کوردستان پارێزراوبێت.

بابەتی پێشتر

سایلۆی سلێمانی: سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share