فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێى ئەو ئاگادارینامەیەى کە لەلایەن دەستەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانیى عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەکان نێردراوە، لە کاتژمێر (10:30)ى بەیانى ئەمڕۆ ئاسمانى عێراقیان بەرووى گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.