سەرەڕای بایکۆتی حزبەکەی کاندیدێکی دەرچووی کۆمەڵ چووە پەرلەمان

لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵی دادگەری بڕیاری بایکۆتی پەرلەمانی دا، بەڵام یەکێک لە کاندیدە دەرچووەکانی چووە پەرلەمانی کوردستان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری چووە نێو پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات و وەکو پەرلەمانتاری خولی شەشەم دەستبەکاربێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کە سێ کورسی بەدەستهێنا بڕیاریدا بایکۆتی پەرلەمان بکات.

ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاندیدە سەرکەوتووەکانی حزبە سیاسییەکان سوێندی یاسایی دەخۆن بۆ ئەوەی وەک پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمان دەستبەکاربن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: پرۆژەی رووناکی خواستی بەکارهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا بەڕێژەی 25% كەمیكردووە. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: ساڵی داهاتوو دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەین و ساڵی داهاتوو دەتوانین هەناردەی بکەین. فارس میرخان، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share