لە عێراق رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش حكومەتی عێراق 10ـی مانگی داهاتووی كردە پشوو لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو 10ـی كانوونی یەكەم بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش دەكرێتە پشوو، كە ئەو رۆژە وەك رۆژی سەركەوتن ناو نراوە.

تائێستا یەكلانەكراوەتەوە كە ئاخۆ ئەو رۆژە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشوو یاخودنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری…
Total
0
Share