بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵكەر پێرسس كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵكەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی كاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) كە سەنتەرێكی پێشەنگی لێكۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حكومەتی ئەڵمانیایە كۆبووەوە كە ساڵانێكی زۆرە دڵسۆزی دۆزی كوردە و بەردەوام سەردانی كوردستانی كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتەكانی كوردستان و عێراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵكەر خستەڕوو.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ تیشكی خستەسەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و تواناكانی بۆ هاوبەشیكردن لەگەڵ كوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابوری بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانی و دەرفەت بۆ خەڵكەكەی.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی

بابەتی دواتر

یەکێتی نیشتمانی و سۆسیال دیموکرات لە کۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share