تۆمەتبارێك دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی له‌ ژنێك كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شار لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانی له‌ ژنێك كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە بەوەی کە كه‌سێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، دواتر ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هه‌واری‌ شارەوە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، تۆمەتبار (ح، ن، م) له‌دایكبووی‌ ساڵی 2000 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ـی خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوه ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەنجامدراوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی…
Total
0
Share