سەردانی وەفدێکی یەکێتی بۆ لای نەوەی نوێ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستی بە کۆبوونەوەکانی کردووە و پێش نەوەی نوێ لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەتەوە.
ئامانج لە سەردانی یەکێتی بۆ لای لایەنەکان لە چوارچێوەی دەستپێکردنی دانووستانەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 یەمی حکومەتی هەرێم.