کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی.

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای شاومی چینی، کار لەسەر پەرەپێدانی پرۆسێسەرە نوێیەکەی دەکات بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە کۆمپانیا بیانییەکان بۆ بەدەستهێنانی پێکهاتەکانی مۆبایل.

کۆمپانیای ناوبراو، لە ئێستادا پرۆسێسەری مۆبایل لە کۆمپانیای کوالکۆم و میدیاتێک دەکڕێت و پلانەکانی ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ خواستی حکومەتی چیندا یەکدەگرێتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئەلیکترۆنی لە چین زیاتر سەربەخۆبن و بتوانن پێش کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکەون.

پێشبینییەکان بەو جۆرەن، کە بەرهەمهێنانی زنجیرەی ئەم پڕۆسێسەرە لە ساڵی داهاتوودا دەست پێبکات، هاوکات لە مۆبایلە زیرەکە نوێیەکاندا بەکاربهێنرێت.

پڕۆسێسەر، کە هاوشێوەی بزوێنەری مۆبایلەکە کاردەکات و بنچینەیەکی گرنگە بۆ مۆبایل بە یەکێک لەو کەرەستانە دادەنرێت کە گرنگییەکی زۆری هەیە و کۆمپانیاکان بەردەوام لە کێبڕکێدان کە پڕۆسێسەری ئاست بەرز لەسەر مۆبایلە گرانبەهاکانیان دابنێن تاوەکو رکابەرایەتی پێ بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بلاک فرایدەیە

بابەتی دواتر

ئەوانەی تووشی پەتای وەرزی دەبن ئەم خۆراکانە بخۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share